ماردین ئیبڕاهیم
کاک "ماردین ئیبڕاهیم" شاعیر، نووسەر، چێورکار و فێرمەند زانستگا، لە سالی ۱۹۷۴ زایەنی لە شاڕی سڵیمانی لە دایک بوو.
(۱)
پێش ئه‌وه‌ی به به‌له‌مێکی شین هه‌ڵبێت،
داوه‌تمان ده‌کرد بۆ سه‌ر سفره‌ی عه‌زابه‌کانمان
پێی ده‌گووتم غه‌ریبه‌کان خه‌ون نابینن
ئێستاش دووای ئه‌وه‌ی به به‌له‌مێکی شین هه‌ڵات،
هه‌ر شه‌وه‌ی دێته خه‌ونێکمه‌وه
شه‌وێکیان کاروانچییه و قورعان ده‌بات بۆ ته‌لئه‌بیب، ته‌ورات ده‌بات بۆ مه‌دینه
شه‌وێکیان له‌گه‌ڵ زه‌ندیقه‌کان له په‌نای ئاگرێک داده‌نیشێت
که به‌خه‌به‌ریش دێم
یان له ئوتێلێکی کپم له له‌نده‌ن،
یان له گه‌وڕێکدام له وان،
یان له زیندانێکدام له ته‌ورێز.
(۲)
له ده‌شتی که‌نعانیش نه‌بێت ڕۆژێک گورگێک هه‌ر ده‌مانخوات
عاشوراش نه‌بێت هه‌ر شیوه‌ن زۆره بیکه‌ین
قسه‌ی ڕه‌قی خزمانم له دڵ ناگرم،
وه‌ک گه‌دایه‌کی ده‌رکراو دێمه‌وه به‌ر ده‌رگاکه‌تان
گوێم له بۆڵه‌بۆڵی دراوسێ که‌ڕ ده‌که‌م، له‌گه‌ڵ په‌ڕه‌سێلکه‌کان دێمه‌وه حه‌وشه‌که‌تان
چش له‌و سوکایه‌تیه‌ی پێم ده‌کرێت،
وه‌ک پشیله دێمه‌وه به‌ر په‌نجه‌ره‌تان.
(۳)
ئه‌و ڕۆژه‌ی خه‌دیجه به به‌له‌مێکی شین هه‌ڵات،
مانگ ده‌فێکی دڕا‌و بوو به ئاسماندا خلۆر ده‌بۆوه
زه‌وی مزراحێکی ماندوو بوو له فه‌زادا ده‌خولایه‌وه
خه‌دیجه به گالیسکه‌یه‌کی شین به ناو هه‌وره په‌رێشانه‌کاندا ڕۆیشت
به‌جێی هێشت ئه‌م هه‌موو حوسه‌ینه، ئه‌م هه‌موو که‌ربه‌لایه
ئه‌م هه‌موو مه‌سیحه، ئه‌م هه‌موو جه‌لجه‌تایه.
(۴)
به بیرت نایەت کیسه‌ڵێکمان هه‌بوو له گرمه‌ی تۆپه‌کان ده‌ترسا؟
کیسه‌ڵێکمان هه‌بوو نه‌یده‌زانی ڕابکات
یاریت به سیسرکه‌کان ده‌کرد
که مێرووله‌کان ئاوی وه‌ستاوی جێ سمی ئه‌سپێکیان لێ ده‌بوو به ده‌ریا،
تۆ ده‌تگووت: ئای مه‌ڕه‌کانی خوا ئای مه‌ڕه‌کانی خوا
بیرت نه‌ماوه یه‌که‌مجار هاتیته شار؟
حه‌ز ناکه‌م وه‌ک شاعیرانی دی بڵێم ئێواره بوو،
به‌ڵام ئێواره بوو
ڕووناکی گڵۆپه‌کان به شه‌واره‌یان خستیت
کچۆڵه‌یه‌ک بوویت به دزی خاڵته‌وه جگه‌ره‌ت ده‌کێشا.
(۵)
له خه‌ونمدا خه‌دیجه خۆشی نه‌ده‌ویستم،
یا ره‌ببی به ڕاست نه‌گه‌ڕێت ئه‌و خه‌ونه
له ناو دڵی شه‌ودا ئه‌ستێره‌کان لێ ده‌ده‌ن،
ئه‌دی ئه‌ستێره‌که‌ی من کووا؟
له ناو دڵی شه‌ودا ترپه‌ی ئه‌ستێره‌کانم گوێ لێیه،
کێ دزیویه‌تی ئه‌ستێره‌ی من؟
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی

- ۵۳۸
- ۲۶ دی ۱۴۰۳
دیدگاه ها (۰)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط